AP ١٤٠٢ جۆزەردان ٢١ ١٤:١٥

ڕێبەری ئێران لە دیداری بەرپرسانی پیشەی ئەتۆمی ئێران:

هەرکەس ئێرانێکی بەهێزی دەوێت، گرینگی بداتە پیشەی ئەتۆمی/ رێککەوتن بە مەرج کێشەی نییە

هەرکەس ئێرانێکی بەهێزی دەوێت، گرینگی بداتە پیشەی ئەتۆمی/ رێککەوتن بە مەرج کێشەی نییە

ڕێبەری ئیران لە دیداری کۆمەڵێک لە بەرپرسانی ئەتۆمی ئێران وتی: هەرکەس ئێرانێکی بەهێزی دەوێت، گرینگی بداتە پیشەی ئەتۆمی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی لە لێدوانەکەیدا لە ئەو کۆڕە چەند خاڵی گرینگی هێنایە ئاراوە کە لە خوارەوە دێت؛

دوژمنان بیست ساڵە کێشە و لەمپەر دەخەنە بەر پێ ئێمە چونکوو دەزانن کە جووڵە لە پیشەی ئەتۆمی بە واتای کلیلێک بۆ پێشکەوتنی زانستی وڵاتە.

بیانووی چەکی ئەتۆمی درۆیە و خۆیانیش ئەوە دەزانن.

ئێمە لەسەر بنەمای ئیسلامیمان نامانەوێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنین ئەگەر ئاوا نەبوایە نەیاندەتوانی ڕێی لێبگرن؛ هەر وەک نەیانتوانی بەر بەر پێشكەوتنە ئەتۆمییەکانمان بگرن.

پیشەی ناڤۆکی هەم ژیانێکی باشتر دەبەخشێتە خەڵکی ئێمە و هەم لە باری کێشی سیاسی نێودەوڵەتییەوە گرینگە و هەم لە بواری بڕوا بەخۆ بوونی نەتەوەییەوە بۆ ئێمە گرینگە.

ڕاستییەکی دیکە کە هەیە ئەوەیە کە هیچ لایەنێکی بەرانبەر لەوانە ئاژانس و وڵاتانی دانوستانکاریش پابەندی بەڵێنەکانیان نەبوون، یەکێکی دیکە لە دەستکەوتە بیست ساڵەکان ئەوە بوو کە نابێت بڕوا بە بەڵێنەکانی ئەوان بکەین.

پیشەی ئەتۆمی یەکێک لە فاکتەرە بنەڕەتییەکانی دەسەڵاتی ئێرانە. ئەگەر ئێوە ئێرانێکی بەهێزتان دەوێت، هەر کەس ئێرانی خۆش دەوێت هەر کەس کۆماری ئیسلامیی خۆش دەویت ئەبێ هەوڵی زانستی و لێکۆڵینەوەیی و پیشەیی بدات. هۆکاری داکۆکی دوژمنان لەسەر وزەی ئەتۆمی هەر ئەوەیە.

هاوکاری لەگەڵ ئاژانس لە چوارچێوەی یاسا پادمانییەکان ئەبێ بپارێزرێت.

لە یاسای هەنگاوی ستراتیژیکی مەجلیس ئەبێ لانەدرێت.

ڕێککەوتن کێشەی نییە بەڵام ژێرخانە پیشەییەکانی ئەتۆمی نابێت گۆڕانی تێدا بکرێت.

ئێستا خەریکین بۆ نزیک بە هەزار مێگاوات لە کارەبامان لە پیشەی ئەتۆمی کەڵکوەردەگرین و بەرنامە بۆ باکرهێنانی زیاتریش هەیە.

لەسەر هێزگە بچووکەکان زیاتر کار بکێت.

قسەی زۆر و قۆڕ و پاگەندەی پێچەوانەی ڕاستییەکان قبووڵ مەکەن.

News ID 46239

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha